خۆڕاگی :ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی شاعیر و چالاکوانی مەدەنی کورد “کامەران تەکوک” خەڵکی شاری کرماشان بە دانانی ٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی دیزڵئاوای شاری کرماشان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو پێشترڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەردا گرتنی کەلوپەل و مۆباییلەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی ناسراو بە”نەبی ئەکڕەم”ی شاری کرماشان کرا و دواتر ئاشکرابوو کە ئەو هاووڵاتییە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەسەردا سەپاوە .
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)