خۆڕاگری : ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکی بواری مافی کرێکاران خەڵکی شاری سنە “مریەم سادقی” لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندرا..
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە ڕۆژی شەممە١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی”مریەم سادقی”یان بە هۆیی خوێندنەوەی شعرێک لە ڕێوڕەسمی بە خاکسپاردنی خاتوو “ئاسیە عەزیمی”دایکی هاوسەرەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کردبوو و دواتر ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)