خۆڕاگری:چالاکی ژینگەپارێز “ئارمین ئێسپێرلووس” خەڵکی شاری سنە لە لایە لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی پێی ڕاگەیەندرا.
جێگای ئاماژەیە کە نابراو پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر” سەعیدی “دادگایی کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ئەو شارە کرابوو و دوایی تێپەڕاندنی ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com