دەستبەسەرکرانی وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری سنقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی وەرزشوانێکی کورد بە ناوی “حەسەن ساعدی” تەمەن ٥٣ساڵ و خەڵکی شاری سنقوڕی سەربە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان پاش هێرشکردنە سەر ماڵەکەی بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە کەسایەتییەکی ناسراوی یاری ڕاکردن و شاخەوانی لە پارێزگای کرماشانە و دادگای شۆڕشی سنقوڕ ڕایگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەستبەسەر کراوە و هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)