خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی کورد “خەدیجە مەهدی پوور” خەڵکی شاری ئێلام بە هۆیی داخستنی فرشگای ناو بەندیخانە لە سەر بڕیاری سەرۆکی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئێلام بە بیانۆیی مێدیایی بوونی دۆخی نالەباری تەندروستی ،کەوتوتە بەر گوشار و ئەزیەتی بەندکراوانی دیکەی ناو بەندیخانە .
جێگای ئاماژەیە کە هاووڵاتی “خەدیجە مەهدی پوور” نەخۆشی سەرئێشە و هەوەها بوونی برین لە چاوی بوەتەهۆیی ناسەقام گیر بوونی تەندروستی لە بەندیخانە و تا ئێستا هیچ هەوڵێکی لە لایەن بەر پرسان و پزیشکانی بەندیخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەدراوە و تەنیا یەک جار ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا و بۆ چارەسەر چاوێلکەی پێ درابوو.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان و پاش ٢ڕۆژ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام کرابوو و دواتر بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم کۆماری ئیسلامی ئێران و بێ ڕێزی بە علی خامنەیی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیلام بە پشتبەستن بە مادەی ١٣٤ی یاسا سزای ١ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com