سوهەیلا حیجاب لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان

خۆڕاگری :ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد “سوهەیلا حیجاب” خەڵکی شاری کرماشان کە حەوتوویی پێشوو بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو کواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناەوندی شاری کرماشان.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشترمانگی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی توندوتیژانە و زۆر بە بێ ڕێزی لە بەندیخانەی قەرچەکی ورامین دور خرابویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەستبەسەر و پاش مارەیەک بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرابوو.

سوهەیلا حیجاب لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شاری تاران بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ، ڕێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوە و هاوکاری یەکێک لە حیزبەکانی دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
ئەوهاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی پاش سەردانی دادگا دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com