خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی “محەممەد نیک پی” کوڕی حسێن و خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان بە دانانی ١٥٠میلیۆن تمەن بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ کوڕی مامی بە ناوی “فاروق نیک پی” لە گەردەنەی سەڵەواتی شاری سنە دەستبەسەر کرابوو و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان و دواتر پاش حەوتویەک لێکۆڵینەوە گواسترابوونەوە بۆ گرتبگە ئەمنییەکانی شاری سنە وتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆیی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لە بەردەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)