نیگەرانی لە چارەنووسی زینەب جەلالیان دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٧ مانگ بێ خەبەری

خۆڕاگری: هاووڵاتی “زەینەب جەلالیان “لەدایکبووی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی خەڵکی گوندی دیم قشلاقی سەر بەشاری ماکۆ ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر کراو و دواتر مانگی سەرماوەزی ١٣٨٧ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر مورادی بە تۆمەتی بەزاندنی نایاسایی سنوورەکانی ئێران حوکمی ١ساڵ بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی دژایەتیی خودا ”موحاربە” لەڕێگای ئەندامەتیی لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ”پژاک” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا. حوکمی سێدارەی هاووڵاتی “زەینەب جەلالیان” ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتەوە پشتڕاستکرایەوە و پاشان لە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بەهۆی بەرکەوتنی لێبوردنی خامنەای بۆ زیندانی هەتاهەتایی گوڕدرا نابراو تاکوو ئێستا هەر جار بە بیانۆیی جۆراوجۆر ڕەوانەی بەندیخانەکانی وەک بەندیخانەی کرماشان ، قرچەکی ورامین ، خۆیی ، ورمێ و ئێستایش بۆ ماوەی زیاتر لە ١ساڵ و٤مانگە کە پاش ڕەوانەکردنی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری یەزد سەرەڕای توشبوون و هەبوونی نەخۆشی و ناجێگر بوونی تەندروستی هیچ هەواڵ و زانیارییەکی ڕوون و ئاشکرای لە بەر دەستدا نییە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com