هێرشی هێزە نیزامییەکانی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بۆ سەر بەندکراوانی سیاسی ومەزهەبی بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ بەندێکی تازە دروست کراو لە بەندیخانە

خۆڕاگری : سەعات ٧ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانبار ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە نیزامییەکانی ناو بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە شێوەی بێبەزەییانە بە توندوتیژی هێرشیان کردە سەر بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی و دوایی لێدان و بێڕیزی و ڕەوانەکردنی فەرزاد سامانی و چەندکەسێکی تر بۆ ژووری تاکە کەسی، بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی یان گواستەوە بۆ بەندێکی دیکە کە تازە دروستیان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەندە تازەیە تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی دروست کراوە و پێداویستی و پاکوخاوێنی زۆر کەمە وجێگای ئەو هەموو بەندکرواوە نابێتەوە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆیی نارەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری سەرۆکی بەندیخانە لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندێکی تازە مانیان لە خواردن گرتبوو و ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی وەرگرتنی بەڵێنی لەسەر جێبەجێکردنی کردنی دواکارییەکانیان لە لایەن سەرۆکی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com