ئازادبوونی کەژاڵ نەسیری بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و بە دەستبەندی الکتڕۆنی لە بەندیخانە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی کورد :کەژاڵ نەسیری” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە دایی تێپەڕاندنی زیاد لە ١مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی ١٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی و بە دەستبەندی الکتڕۆنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش پشکنینی ماڵەکەی ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرا بوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانی لە بەر دەستدا نییە..
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)