٢٠بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران

خۆڕاگری: ٧ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هێزە نیزامییەکانی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ دوایی هێرش کردنەسەر بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بە شێوەیەکی تەندوتیژانە و بێبەزەییانە و لێدان بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ بەندێکی دیکە کە تازە دروست کراوە ڕوبڕویی ناڕەزایەتی بەندکراون بونەوە کە لە ئاکامی ئەو نارەزایەتییە ٢٠کەس لە بەندکراوانی سیاسی یان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرد.

جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا لەو بەندکراوانەی کە ڕەوانەی ژووری تاکە کەسی کراون ناوی “ساکار عەینی”فەرهاد سامانی” کامەران قاسمی”خالید فەرەیدونی”نایب عەسکەری”حاتەم ئوزودمیر”کەیوان ڕوشۆ زادە”کیهان موکەڕەم”حامید قەرە ئوغڵانی” ئاشکرا بووە و هەروەها شایانی باسە کە ئەو بەندە تازەیە تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی دروست کراوە و پێداویستی و پاکوخاوێنی زۆر کەمە وجێگای ئەو هەموو بەندکرواوە نابێتەوە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆیی نارەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری سەرۆکی بەندیخانە لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی بۆ بەندێکی تازە مانیان لە خواردن گرتبوو و ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی وەرگرتنی بەڵێنی لەسەر جێبەجێکردنی کردنی دواکارییەکانیان لە لایەن سەرۆکی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کۆتاییان بە مانگرتن لە خواردن هێنا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com