ئازادبوونی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری نەغەدە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئەحمەد مەولودی” کوڕی موتەلیب و خەڵکی گوندی یونسلیان و”حسێن خەلیانی” کوڕی خسرەو و خەڵکی گوندی کوئێکان سەر بە شاری نەغەدە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کران.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)