ئازادبوونی بەندکراوی سیاسی کورد دیاکۆ باڵکی لە بەندیخانەی ناوندی شاری مەریوان

خۆڕاگری : لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوی سیاسی کورد “دیاکۆ باڵکی” تەمەن ٢٦ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان کە سزای ١٨مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو دوایی تێپەڕاندنی ٩مانگ بەندکران و چاوپۆشی لە ٩مانگی کۆتایی سزاکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر مانگی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و دوایی ٣٥ ڕۆژ ڕاگرتنی لە ژووری تاکەکەسی بە دانانی بارمتە وبە شێوەی کاتی ئازاد کرا و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٦مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەکرا .
ناوبراو کاتێک لە بەندیخانەدا بوو لە دۆسییەیەکی تازاەدا بانگهێشتی دادگا کرابوو و دوایی ئازادبوونی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپیندرا کە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ٢ساڵ و ٦مانگ و دواتر بۆ ١٨مانگ کەم کرابوویەوە.
ئەو هاووڵاتییە مانگی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com