بەندکراوی سیاسی کورد سەلاح شەریفزادە لە بەندیخانەی خەڵخاڵ بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێ درا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد سەلاح شەریفزادە خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبیل ناسراو بە بەندیخانەی خەڵخاڵ ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە “سەلاح شەریف‌زادە” ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە جادەی نێوان میاندواو-ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر کرا و پاش دەسبەسەرکرانی ڕەوانەی یە کێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا و دواتر ڕۆژی شەممە ٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ ڕەوانەی بەندیخانەی خەڵخاڵ لە شاری ئەردەبیل کرابوو.
سەلاح شەریف‌زادە لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٢ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و سزاکەی ڕۆژی ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی وەک خۆیی پشتڕاست کرابویەوە.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٢میلیارد تمەن بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرابوو کە ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوای تەواو بوونی ماوەی مەرەخەسیەکەی گەڕابویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ئەردەبیل ناسراو بە بەندیخانەی خڵخاڵ.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com