دەستبەسەرکرانی هاووڵاتی شنە ئەحمەدی خەڵکی شاری پاوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی سزای بەندکرانی

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی ” شنە ئەحمەدی ” خەڵکی شاری پاوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ٣مانگ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری کرمانشا کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاوڵاتییە پێشتر ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان و جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری کرماشان بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سزایی ٦مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا کە دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوە سزاکەی بۆ ٣مانگ و ١ ڕۆژ کەم کرا بوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)