بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری : ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتییەکی کورد بەناوی “شێرکۆ منبەری ” و “پەیام منبەری” خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بانگهێشت و دواتر دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو هاووڵاتییە پێشتر مانگی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوون کە دوایی تێپەڕاندنی ٤ مانگ دەستبەسەرکران ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی هەرکامێکیان بە دانانی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی کاتی دادگا ئازاد کرابوون.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)