خەدیجە مەهدی پوور ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانە کراو دواتر گڕێندراوە بۆ بەندیخانە

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی کورد “خەدیجە مەهدی پوور” ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی بەندیخانەی شاری ئیلام کرا و دواتر هەمان ڕۆژ گەڕیندراوە بۆ بەندیخانە.

جێگای ئاماژەیە کە هاووڵاتی “خەدیجە مەهدی پوور” نەخۆشی سەرئێشە و هەوەها بوونی برین لە چاوی بوەتەهۆیی ناسەقام گیر بوونی تەندروستی لە بەندیخانە و تا ئێستا هیچ هەوڵێکی لە لایەن بەر پرسان و پزیشکانی بەندیخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ ناوبرا نەدراوە.
ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ئیلام کرا و پاش ٢ڕۆژ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ئیلام کرابوو و دواتر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیم کۆماری ئیسلامی ئێران و بێ ڕێزی بە علی خامنەیی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ئیلام بە پشتبەستن بە مادەی ١٣٤ی یاسا سزای ١ساڵ و ٨مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co