خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی مامۆستای زمانی کوردی “مووژگانی کاووسی ” خەڵکی کەلاردەشت ماوەی کۆتایی سزاکەی بۆ کرا بە مەرەخەسی و لە بە ندیخانەی کەچویەی شاری کەرەج ئازاد کرا .
جێگای ئاماژەیە کە بەندکراوی سیاسی کوردی یارسان مووژگان کاوسی خەڵکی شاری کلاردەشت سەر بە پارێزگای مازندەان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین وتاری لەسەر زمانی کوردی بڵاو کردووەتەوە و کورتە فیلمێکی بە ناوی “هیوا” بەرهەم هێناوە کە ناوەڕۆکی ئەو فیلمە باس لە سەر مەترسی لەناوچوونی زمانی کوردی لە نێو کوردەکانی کەلاردەشت لەپارێزگای مازندەرانی باکووری ئێران دەکا و هەروەها موژگان کاووسی کتێبی ئەنفال و چارەنووسی تەیموور،بەرهەمی عارف قوربانی نووسەری خەڵکی کەرکووکی، بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێراوەتەوە.
. مووژگان کاوسی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٨٩ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران تەنیا بە تۆمەتی نووسینی و بڵاو کردنی پۆستێکی ئیستاگرامی کە نووسیبووی ““بێ دەنگی خیانەتە و لەگەڵ وێنەی گیانبەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە شارەکانی مەریوان و جوانڕۆ” دەستبەسەر کرا و پاش ٢١ڕۆژ لێکۆڵینەوە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەو بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەوشەهر ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی تەنیا ١ جار دەرفەتی پەیوەندی لە گەڵ بنەماڵەکەی پێ درا بوو و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.
دواتر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی لە حالێکدا کە لە گرتنی پارێزەر بێبەری کرابوو بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە ٢ساڵ و ٧ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی خۆپێشاندان و تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی ٣ساڵ بەندکرانی بۆ جێبەجێ دەکرێت بەڵام ئەو هاووڵاتییە دوایی نارەزایەتی دەربڕین بە سزاکەی لە لایەن دادگای پێداچوونەوە سزاکەی کە پێشتر ٥ساڵ و ٩ مانگ بەندکران بوو بۆ ٦ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی زیاد کرا و مستەفا نیلی پارێزەری ئەو هاووڵاتییە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە سزای بەندکرانی مووژگان کاوسی بە پێچوانەی مادەی ٥٠٠ی ئایین نامەی دادیاریە و بە بێ بانگ کردنی و بوونی پارێزەر بۆ دیفاع ئەو سزایە بە سەریدا سەپاوە.
مووژگان کاوسی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەست بەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەوشەهر کرا .
مووژگان کاووسی بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کەمترخەمی بەرپرسانی بەندیخانە لە سەر پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە بەندی ژنانی ئەو بەندیخانەیە و بێ بەری بوونی لە مافی مرەخەسی و چاوپێکەوتن و تەنانەت پەیوەندی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی پاشماوەیەک گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین شاری تاران
دواتر ڕۆژی سێشەممە ١ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی مانی لە خواردن گرت و دوایی ١٦ رؤژ مانگرتن لە خواردن لەبەر ناجێگر بوونی تەندروستی گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە” تاڵقانی ” شاری تاران و لە کۆتاییەکانی مانگرتنەکەی لە نەخۆشخانە وتارێکی بڵاوکردەوە :
دەقی قسەکانی مووژگان کاووسی
بەرخۆدان ژیانە
لە کۆتایی ڕۆژی بیست و دووهەمی مانگرتن لە خواردنم (کۆتایی ڕۆژی سێشممە ١ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی و لە کاتێکدا بە مەبەستی چارەسەریی کۆئەندامی هەناسم کە بە هۆی مانگرتن لەخواردنەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابووم، مانگرتنەکەم شکاند هەتا هەر وەک پێشتریش باسم کردبوو بتوانم بە دوای کەڵکەڵە (دغدغە) هزرییەکانی ژیانم هەنگاو بنێم.
ئەم ڕۆژانە بووە دەرفەتێک هەتا لە پشت دیوارە بەرزەکانی بەندیخانەی ئێڤینەوە بە بێ دەنگی لەگەڵ یەکتری قسە بکەیم، دەنگی ناڕەزایەتی منتان بیست، دەنگی دڵەڕاوکێی ئێوەم بیست“. لە هاوڕێیەتیان خوشحاڵ بووم و بەبەبردەوامی ئەو هاوڕێیەتییە دڵخۆشم
مووژگان کاوسی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی بە هۆیی تووش بوون بە پەتای کۆرنا بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرا و لە بەندیخانە ئازاد کرا
لە کاتی تێپەڕبوونی مەرەخەسییەکەی لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای شاری مازەندەران سزایی دوورخستنەوەی بۆ بەندیخانەی کەرەج ڕۆژی ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا و ڕۆژی ٢٠ ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش کۆتایی هاتنی مەرەخەسییەکەی لە حالێک دا کە بە تەواوی تەندروستی خۆیی بە دەست نەهێنا بوو گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی ئێڤین شاری تاران.
ئەو هاووڵاتییەی لە کاتی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەی بە هۆیی نەبوونی پێداویستی پزیشکی و دەرمانی لە بەندیخانە و بە هۆیی نەخۆشی دڵ وهاتنەخواری زەختی خوێن باری تەندرووستی ناجێگیرە ببوو و پزیشکانی بەندیخانە ئەوەیان پشتڕاست کردبوو کە موژگان توانای مانەوە لە زیندانی نەماوە بەڵام هیچ وەڵامێکی روون لە لایەن پەرپرسانی زیندان بە داوای ناوبراو نەدراوە و ڕۆژی ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی دوایی ٣ڕۆژ مانەوە لە گرتنگە ئینتزامییەکانی شاری تاران گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی کەچوویە کەرەج و ئەوە لە حالێک دا بوو کە نابراو بە هۆیی نزیکی لە شوێنی نیشتەجێ بوونی داوایی گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی نەوشەهری کردبوو.
دوایی گوازرانەوەی موژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی کەچوویە شاری کەرەج ڕۆژی چوار شەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی بۆ بەندیخانەی ئێڤین شاری تاران گەڕێندراوە کە دواتر ئاشکرا بوو گوازرانەوی مووژگان کاووسی بۆ بەندیخانەی ئێڤین تاران هەڵە بووە و دووبارە دەبێ بگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی کەچوویە شاری کەرەج و گرێندراوە بۆ ئەو بەندیخانەیە
لە دروست بوونی ئەو هەڵەیە لە نێوان ئەو دوو بەندیخانە و دەزگای دادپەروەری مووژگان کاووسی ٣ڕۆژ لە بە نەبوونی دادیار لە گرتنگە ئینتزامییەکانی شاری تاران روبەرویی بێ رێزی هێزە ئینتزامییەکان ببوو و لە گەڵ بەندکراونی دیکە بە تاوانەکانی وەک دزی ، فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان ڕاگیرابوو و شایانی باسە موژگان کاووسی لە ماوەی ئەو ٣ ڕۆژە کە لە گرتنگە ئینتزامییەکان ببوو هیچ نانو ئاوێکی نەخواردبوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co