خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی بنەماڵەی بەندکراوی کورد “ئارام مورادیان” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە دوایی روێشتن بۆ دادگای ئەو شارە بە مەبەستی بە دواداچوونی دۆسییەی ناوبراو لە درێژبوونی ماوەی دەستبەسەرکران و لێپێچینەوی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دادگا ئاگادار بوونەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ ٤هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “سەیوان منبەر”کوڕی هشمەت ، “ئارەش منبەری کوڕی حسێن ، “میلاد منبەری” کوڕی محەممەد ، ” زانیار منبەری” کوڕی ئەماناڵڵا ، خەڵکی گوندی نییەر و لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو و تا ئێستا لە بوونی مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)