ئەمیر بایزیدی دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی سزای بەندکرانی لە بەندیخانە ناوەندی شاری مەهاباد ئازاد کرا

خۆڕاگری:رۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ئەمیر بایزیدی ” خەڵکی گوندی لج سە بە شاری مەهاباد دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی سزای ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکرانی لە بەندیخانە ناوەندی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣مانگ و ١ڕۆژ بەندکرانی بەسەر دا سپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (htt