هاووڵاتی کورد نەوید کۆهنە پوشی بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی کورد “نەوید کۆهنەپوشی” تەمەن ٣٠ساڵ و خەڵکی گوندی ڕەشەدە سەر بە شاری مەریوان دوایی تێپەڕاندنی ١مانگ دەستبەسەرکران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و لە ماوەی دەستبەسەر بوونی لە مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com