خۆڕاگری:دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “کەیوان مینویی” خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان و “فەرهەنگ عەیوەزی”تەمەن ٣٠ساڵ و کوڕی محەممەد عەلی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە پاش دەستبەسەرکرانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان و چارەنووسیان سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان لە بەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە کە “کەیوان مینوویی” کە ئەو هاووڵاتییە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ ٥ هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی ” محەممەد ئەحمەدی” و ” ئیدریس بەهرامی “و” فەرید درەخشانی “و” عەبدوڕەحمان ئەشتەک”و” عەبدوڕەحمان ئەفشاری” خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا بوو .
هەروەها هاووڵاتی”فەرهەنگ عەیوەزی” ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەوشارە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (http