قەدەغەی چاوپێکەوتنی بنەماڵەی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵەی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە لە سەر بڕیاری سەرۆکی بەندیخانە”حەبیب محەممەدی” لە بەندکراوان قەدەغە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە بە پێی مافی کەسێکی بەندکراو لە بەندیخانە دەبێت لە یەک حەتوو لانیکەم یەک جار ئیزنی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی پێ بدرێ و ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە بە گشتی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان لێ قەدەغە کراوە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com