حوسێن ئەلوەندکوهی سزای ١٠ساڵ و ١ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا

خۆراگری: ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتی کورد “حوسێن ئەلوەند کوهی” کوڕی عەزیز و خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن لقی ٣ دادگای شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر غوڵام کەریم خانی بە تۆمەتی تێکهەڵچوونی چەکداری لەگەڵ سپای پاسداران سزای ١٠ساڵ و ١ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان کرا و دواتر دوایی کۆتایی ماوەی لێپێچینەوەی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co