خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری سەقز کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٧ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی خالید نارین هونەرمەندی خەڵکی شاری سەقز بە مەبەستی جێبەجێ کردنی ماوەی ١مانگ سزای بەندکران و ٦مانگ سزای بەندکرانی هەڵپەسێردراو ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری سەقز بانگهێشت و دەستبەسەرکرا و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
خالید نارین ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شورشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی پرووپاگەندە بەدژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سزای ٧ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو دوایی نارەزایەتی دەربڕین لە دادگای پێداچوونەوە ماوەی سزاکەی بۆ ١مانگ بەندکران و٦مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراو گۆڕدرابوو.
خالید نارین لە ساڵانی ١٣٩٧ و ١٣٩٨ی هەتاوی بۆ چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co