بەندکراوی سیاسی کورد شێرکۆ ئاگوشی سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

خۆڕاگری:بەندکراوی سیاسی کورد” شێرکۆ ئاگوشی” کوڕی کاوە ئاگوشی خەڵکی شاری پیرانشار بە تۆمەتی یارمتی دان بۆ کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران لە لایەن لقی ١٠٣ی دادگای شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر” غلام کەریم خانی”سزای ١٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی پێی ڕاگەیەندرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشترڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ هەتاوی بە برینداری لە لایەن سپای پاسداران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە دوایی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ساڵ لە سزاکەی و ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە پێبەندی ئەلەکتڕۆنی لە بەندیخانە ئازادکرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co