بەردەوامی ناڕوونی چارەنووسی کەژاڵ نەسیری چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر

خۆڕاگری: بەردەوامی ناڕوونی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی “کەژاڵ نەسیری” تەمەن٢٦ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە دوایی دەستبەسەرکرانی و تێپەڕاندنی ماوەی ١٨ ڕۆژ بەندکران بە بێ هەبوونی مافی گرتنی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش پشکنینی ماڵەکەی ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرا بوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانی لە بەر دەستدا نییە.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (ht