ئازاد بوونی بەندکراوێکی سیاسی کورد بە پێ بەندی الکتڕۆنی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە

خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ” ئاوات کەرەمی” کوڕی عەبدولحەمید و خەڵکی گوندی نەگڵ سەر بە شاری سنە کە سزای ٣ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو دوایی زیاتر لە ١٣مانگ مانەوە لە بەندیخانە ماوەی بەندکرانەکەی بە پێ بەندی الکتڕۆنی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازادکرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و پاش ٣ ڕۆژ مانەوە لە گرتنگەی شەهرام فەڕی شاری سنە بە دانانی ١٥٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
نابراو دواتر کۆتاییەکانی ساڵی ی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای ٣ساڵ و ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا ومانگی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەکرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co