دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی شاری بۆکان سزای ١٢مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ” کەماڵ عەباسوەند” و شێرکۆ ئەحمەد پوور” لە لایەن لقی ١٠١ دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی هەرکامێکیان سزای ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە کە شێرکۆ ئەحمەدپوور پێشتر ڕۆژی ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرابوو.
هەروەها هاووڵاتی کەماڵ عەباسوەند ڕۆژی ٣ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرا دوایی تێپەڕاندنی ٣٥ ڕۆژ لێپێچینەوە بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.