ئازادبوونی هاووڵاتی کورد سەلاح عەلیزادە بە دانانی بارمتە وبە شێوەی کاتی

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتیەکی کورد بە ناوی “سەلاح عەلیزادە” کوڕی ئەبوبەکر و خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی لە یەکێك لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بە بێ پشتڕاست کردنەوەی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەوشارە کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)