ئازاد بوونی حوسێن ڕەحمانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حوسێن ڕەحمانی” کوڕی ئەمیر و خاڵکی شاری جوانڕۆ بە دانانی ٢٥٠میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ٥ی سەرماوزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری نەغەدە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)