خۆڕاگری : دەستبەسەر کراوێکی کورد بەناوی “سەعید ڕەشیدی” خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە کە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی هاوکات لە گەڵ ڕەشبەگیری هێزە ئەمنییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا بوو باوکی بە ناوی “محەممەد ڕەشیدی” کۆچی دوایی کرد و پاش داواکاری بنەماڵەی “سەعید ڕەشیدی” هێزە ئەمنییەکان ڕێگربوون لە بەشداربوونی ئەو هاووڵاتییە لە ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردن و پرسەو سەرەخۆشی لە دەست دانی باوکی.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەمە٢٠ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییە کان دەستبەسەر کرابوو و دواتر ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی کوڕەکەی ناوی “زاگرۆس ڕەشیدی” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بانە دەستبەسەر کرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)