دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییە دیکەی خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاووی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ” کیانووش ڕەحمانی” خەڵکی گوندی لون سادات سەر بە شاری کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە تاوانی بڵاو کردنی عەکسی شەهید حەیدەری قوربانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەوە پێنجەمین هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری کامیارانە کە دوایی ئێعدام کرانی” شەهید حەیدەر قوربانی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکڕێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co (https://xoragri@gmail.co/)