بهزاد شەهسەوار بەندکراوی سیاسی کورد بە شێوەی مەرەخەسی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا

خۆڕاگری : بەندکراوی سیاسی کورد “بهزاد شەهسەوار” خەڵکی گوندی دێزەجی ناوچەی مەڕگەوڕی سەر بە شاری ورمێ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی مەرەخەسی پێدرا و لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی لەگەڵ خزمێکی بە ناوی “سیامەند شەهسەوار” لە کاتی ڕۆشتن بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕیگای دەڕوازەی سنووری حاجی عمڕان لە سنووری شاری پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەوشارە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون و دواتر مانگی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەرکامێکیان سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە ئازاد کرابوو.
دواتر لە دادگای پێداچوونەوە سزای “بهزاد شەهسەوار” بۆ ٣ساڵ بەندکران و “سیامەند شەهسەوار” بۆ ٣ساڵ ٩مانگ بەندکران کەمکرایەوە و سەرەتاکانی مانگی خاکەلێوەی ١٣٩٩ی هەتاوی بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرابوون کە مانگی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی سیامەند شەهسەوار دوایی بەخشینی سزاکەی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری ورمێ ماوەی بەندکرانەکەی بۆ کرا بە مەرەخەسی و لە بەندیخانە شاری نەغەدە ئازاد کرابوو.

سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.c