خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی” ئیبراهیم حوسێنی” تەمەن ٥٦ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی “سەلاحێدین حوسێنی” تەمەن ٢٨ساڵ و خەڵکی ئاڵیاوێ سەر بە شاری شنۆ بە مەبەستی جێبەجێ کردن و تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ کران.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو دووهاووڵاتییە پێشتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و دواتر ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی٥٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوون.
دواتر مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیبراهیم حوسێنی” سزای ٧ساڵ و ٧مانگ بەندکران و “سەلاحێدین حوسێنی” سزای ٢ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو کە دوایی نارەزایەتی دەربڕین و بە ڕێوەچوونی دادگای پێداچوونەوە سزای بەندکرانی “ئیبراهیم حوسێنی” بۆ ٣ساڵ و ٦مانک بەندکران و”سەلاحێدین حوسێنی” سزاکەی بۆ ٢ساڵ بەندکران و ٢ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو گۆڕدرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co