دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “یاسین ئەعزەمی ” تەمەن ٢٤ساڵ و کوڕی عەزیز و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیارکرا.

جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لە بەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)