مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان

ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا لە سێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنەی بە توندیی مەحکووم کرد.
دوایی لە سێدارەدانی بەندکراوی سیاسی کورد حەیدەر قوربانی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوە هەڵویستی جیدی لێکەوتەوە. لەسێدارەدانی ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە کە بە بێ ئاگاداریی پارێزەرەکانی و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی کە تەنانەت لە گەڵ یاساکانی خودی کۆماری ئیسلامیشدا ناگونجێ مەحکووم کرا.
هەر لەو پێوەندییەدا جاوید ڕەحمان، ڕاپۆرتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە پێشێلکردنی هەموو یاسا و ڕێسا مرۆییەکان و بڕیارنامە نێونەتەوەییەکان دەزانێ و ئەو شێوە هەڵسوکەوتەی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکا.
شایانی باسە کە حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسیی کورد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لە ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم و سپای پاسداران بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز بە شێوەی شاراوە و بێ ئاگاداربوونی بنەماڵە و پارێزەرەکانیشی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە لە سێدارەدرا.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com