بەردەوامی مانگرتنی ٤٧بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی و ناجێگر بوونی تەندروستی ٧کەس لەوبەندکراوانە لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ

خۆڕاگری:٤٧ بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی کە ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ بە هۆیی نارەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری سەرۆکی بەندیخانە لە سەر گواستنەوەی بەندکراوانی سیاسی و مەزهەبی بۆ بەندێکی تازە مانیان لە خواردن گرتبوو دوایی تێپەڕاندنی زیاتر لە ١٠ڕۆژ بەردەوام مانیان لە خواردن گرتووە و ٧کەس لەو بەندکراوانە بە ناوە کانی “سیوان حسێنی اسڵ” و “سامان حسێنی اسڵ” و “محەممەد حوسێن پوور” و “موختار ئیبراهیمی” و “تاهیر حوسێن زادە” و “حامید قەرە ئوغڵانی” و “سەردار ئوزمەشە” و “کەیهان موکەڕەمی” تەندروستیمان بە هۆیی ئەو مانگرتنە ناجێگرە و پێویستی خێرایان بە پێداویستی دەرمانییە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو بەندە تازەیە تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی دروست کراوە و پێداویستی و پاکوخاوێنی زۆر کەمە وجێگای ئەو هەموو بەندکرواوە نابێتەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com