سینا مینایی هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەوجەی سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سینا مینایی” تەمەن ١٨ساڵ و خەڵکی گوندی سەوجە سەر بە شای شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە: ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عەبدوڵڵا یووسفی” خەڵکی گوندی سەوجە سەر بە شاری شنۆ بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا دواتر پاش حەوتوویەک لێپرسینەوە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری شنۆ ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)