خالید فەرەیدوونی بەندکراوی سیاسی کورد ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد”خالید فەرەیدوونی” خەڵکی شاری مەهاباد دوایی تێپەڕاندنی ٢١ساڵ بەندکران کە هاوکات لە گەڵ مانگرتنی ٤٧بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی مانی لە خواردن گرتبوو ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا. “خالید فەرەیدونی” بە نووسینی نامەیەک بۆ ناوەندە ئیتلاعاتییەکان داوایی پێداچوونەوە بە دۆسییەکەی و ئازادی یا تەنانەت وەرگرتنی مافی مەرەخەسەی کردبوو بەڵام لە وڵامی نامەکەی لە لایەن ئیتلاعات بە تاوان بار ناو برا و لە بەرامبەر هیچ وڵامێکی وەر نەگرت.

جێگای ئاماژەیە کە “خالید فەرەیدوونی” پێشتر لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “عومەر فەقێ‌پوور” ڕۆژی ١٠ی خەرمانانی ١٣٧٩ی هەتاوی، لە لایەن سپای پاسداران دەستبەسەرکران . ئەو دوو بەندکراوە سیاسییە لە لایەن سپای پاسداران لە پیرانشار و مهاباد بە شێوەیەکی دڕندانە کەوتبوونە بەر ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی محاربە و هاوکاری لەگەڵ ە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای سێدارەیان بە سەرداسەپا و پاش چەند ساڵ لە دادگای پێداچوونەوەدا و لە ڕۆژی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٨٤ سزاکەیان کەیان بۆ زیندانیی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
ئەو دوو بەندکراوە سییاسییە ڕۆژی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٨٦ی هەتاوی لە سەر دەستێوەردانی ناوەندە ئەمنییەکان لە دۆسییەکەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری کەرەج دوور خرابوونەوە و دواتر ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کران.
ڕەزا شەریفی‌بۆکانی زیندانیی سیاسیی پێشوو و هاوبەندی ئەم دوو زیندانییە لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج، لەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئەو دوو زیندانییە لەماوەی ئەو ١٠ ساڵەی کە هاوبەندی ناوبراو بوون لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان بێبەریکرابوون و جار جار لە ڕێگای تلفۆنەوە پێوەندییان بە بنەماڵەکانیانەوە دەگرت و لە سەرەتاییترین خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی بێبەش بوون بە شێوەیەک کە عومەر فەقێ‌پوور، لە بەندیخانەی ورمێ بەهۆی پێڕانەگەیشتن و پێشگرتن لە ناردنی بۆ دەرەوەی بەندیخانە بۆ چارەسەرکردنی چاوی چەپی لە دەستداوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com