بەندکراوی سیاسی کورد شەهاب مەیهەنخا دوایی کۆتایی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ بەندیخانە

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی”شەهاب مەیهەنخا”خەڵکی شاری شنۆ کە ڕۆژی ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتە مەرەخەسی کاتی پێدرابوو دوایی کۆتایی هاتنی ماوەی مەرەخەسییەکەی گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری شاری شنۆ.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر و دواتر ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی بە دانانی بارمتە تا بەڕێوەچووونی دادگا ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵآتییە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە تۆمەتی هاووکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری نەغەدە سزای ٣ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail