ناڕوونی چارەنووسی ئارام مورادیان دوایی دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئارام مورادیان” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە کە هاوکات لە گەڵ ڕەشبەگیری و دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەرکرابوو تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ ٤هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “سەیوان منبەر”کوڕی هشمەت ، “ئارەش منبەری کوڕی حسێن ، “میلاد منبەری” کوڕی محەممەد ، ” زانیار منبەری” کوڕی ئەماناڵڵا ، خەڵکی گوندی نییەر و لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و ڕەوانەی یە کێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail