بانگهێشتی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە

خۆڕاگری:چالاکێکی مەدەنی بەناوی “ئەفشین حسێن پەناهی” خەڵکی شاری سنە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشت کرا.

“ئەفشین حسێن پەناهی” پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە، “تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بەرژەوەندی حیزبە کوردییەکانی خرابویە پاڵی.

جێگای ئاماژەیە هاووڵاتی”ئەفشین حسێن پەناهی ” پێشتر ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە دوایی دەستبەسەر کرانی ڕامین حسێن پەناهی دەستبەسەر کراو و دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە سزای ٨ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا بوو کە دوایی تێپەڕینی ٣ساڵ بەندکران بە شێوەی مەرجدار لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/)