هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی نی سەربە شاری مەریوان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە ناوەندی ئەو شارە کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “زاناکەسرایی” تەمەن ٢٨ساڵ و خەڵکی گوندی نی سەر بە شاری مەریوان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ١ساڵ بەندکرانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
“زانا کەسرایی”ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن دادگای شۆرشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و دواتر لە سەر داوایی ناوبراو بۆ پێداچوونەوە، سزاکەی بۆ ١ساڵ بەندکران کەم کرابوویەوە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre