دادگایی کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە

خۆڕاگری:ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی “ئارمین ئێسپێرسلووس”خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر” سەعیدی “دادگایی کرا.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ئەو شارە کرابوو و دوایی تێپەڕاندنی ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (https://xoragri@gmail.com/) (htt