بانگهێشت و دەستبەسەر کرانی چالاکانی مەدەنی و سنفی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە سەر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چالاکانی سنفی و مەدەنی لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕایی داخستنی کافە کتێبی ئەندیشەی شاری پیرانشار، ٤چالاکی سنفی و مەدەنی یان بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگەهێشت و چالاکێکی مەدەنی یان دەستبەسەر کردووە .
جێگای ئاماژەیە کە ئەوچالاکانە دوایی بانگەهێشت کران یان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتونەتە بەر بێڕێزی و لێدانی و هەڕەشە لە سەر زیندانی کرانیان.
شاری سەقز: چالاکێکی مەدەنی بەناوی “ئەیوب جەوانپوور” خەڵکی شاری سەقز ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سەقز بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگەهێشت کرا و ڕۆژی شەممە٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی چالاکێکی سنفی مامۆستایانی قوتابخانە بە ناوی “ئامانج ئەمینی” خەڵکی شاری سەقز هاوکات لە گەڵ مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشت کرا.

شاری سنە: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی کچێکی چالاکی مەدەنی بە ناوی” کەژاڵ نەسیری” تەمەن٢٦ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و پاش پشکنینی ماڵەکەی ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.

شاری مەریوان: ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی زاهید درەخشانی” و “بورهان درەخشانی” خەڵکی گوندی نی سر بەشاری مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و پاش چەند ساعەت لێپێچینەوە ئازاد کران.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (htt