ڕێگری دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد لە ئازاد بوونی کاتی سید محەممەد حسێنی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر غوڵامی لە ئازاد بوونی بەندکراوی سیاسی کورد “سید محەممەد حسێنی” بە شێوەی کاتی ڕێگری کرد.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی دوایی جیا بوونەوە لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە کاتی گەڕانە لە هەرێمی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دوای لێپێچینەوە لە گرتنگە ئەمنییەکان، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە کرابوو
دواتر مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٤٠ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا وڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیندرا بوو و دواتر سزای ٤٠ساڵ بەندکرانی ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری بۆ پێداچوونەوە بۆ جاری دووهەم درا بە لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com (htt