” بڕۆ سپاسی خودا بکە کورەکەت مان ئێعدام نەکردووە”


خۆڕاگری:وڵامی ناشایستی دادستانی شاری مەهاباد بەرامبەر بە داواکاری مەرەخەسی دایکی قادر محەممەد زادە بەندکراوی سیاسی کورد کە زیاد لە ١٦ساڵە لە مافی مەرەخەسی بێ بەش کراوە

” فاتمە محەممەد مەرام”دایکی “قادر محەممەد زادە” بەندکراوی سیاسی کورد کە ١٦ساڵە لە مافی مەرەخەسی بێ بەش کراوە دەچێت بۆ لایی دادستانی دادگای شؤڕشی شاری مەهاباد و وەک دایکێک کە ١٦ساڵ لە ئامێز گرتنی منداڵەکەی لێ زەوت کراوە داوای پێدانی مەرەخەسی بۆ کورەکەی دەکات بەڵام تووشی بێڕێزی دەبێتەوە و بەم شێوەیە وڵامی دەدرێتەوە کە” بڕۆ سپاسی خودا بکە کورەکەتمان ئێعدام نەکردووە”

بەندکراوی سیاسی کورد “قادر محەمەدزاده” خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٣٨٤ی هەتاوی هاورێ لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “محەممەد ئەمین عەبدوڵڵاهی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و دوای چەند مانگ ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ کران.
ئەم بەندکراوە سیاسییە دوای ١٥ مانگ لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی موحاربە لەڕێگای هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بە سەردا سەپا بوو،کە دواتر ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ بۆ ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی یەزد گۆڕدرا. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com