چالاکێکی بواری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی بانگهێشت و دەستبەسەرکرا

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەرێوەبەری کەناڵێکی تێلێگڕامی بە ناوی “شەهرام ئەمجەدیان ” خەڵکی شاری سنە کە سزای ٢ساڵ ٦مانگ بەندکران و٩٠قامچی و ١٠میلیۆن تمەن پێبژاردنی بەسەردا سەپابوو و سزاکەی لە لەلایەن دادگایی پێداچوونەوەی شاری سنە وەک خۆیی پشتڕاست کرابوویەوە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا.

جێگایی ئاماژە” شەهرام ئەمجەدیان ” لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ” مورتەزا حەق بەیان ” ڕۆژی دووشەممە٤ی خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە کرابوون، کە پاش تێپەڕاندنی دوومانگ دەستبەسەر کران لە ژووری تاکەکەسی بە دانانی ٢٦٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی و تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوون.

ئەو دووهاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای جەزایی شاری سنە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی بەڵگەی دەوڵەتی و بێ ڕێزی بە پەرپرسانی پاریزگای سنە هەرکامیان سزای ٢ساڵ ٦مانگ بەندکران و٩٠قامچی و١٠میلیۆن تمەن پێبژاردن یان بەسەردا سەپابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (http