دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی گوندی ملقرنێ سەر بە شاری سەقز

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی “ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیانی یازیبڵاغی” تەمەن ٣٤ساڵ کوڕی محەممەد و”محەممەد فەدەوی” تەمەن ٢٣ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی ملقرنێ سەر بە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران .لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەوە سێهەمین کەسە کە لە گوندی ملقرنێ لە لایەن هیزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێت.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە چارەنووس و شوێنی دەستبەسەر کرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.com/defence.of.political.prisoners
ئیمەیل:https://xoragry@gmail.com (https://xoragry@gmail.com/) (h